بەهۆی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە، بە بڕیاری نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنوری پارێزگاکە کرایە پشووی رەسمی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێکدا کە پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنوری پارێزگاکە کرایە پشوو.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.

بڕیارە سبینێ 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە پارێزگاکە بەڕێوە بچێت و بڕیار وایە سێ رۆژ بەردەوام بێت