پۆلیسی دارستانی گەرمیان رایگەیاندوە؛ توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ئاسکێک و کەروێشکێکیان کوشتوە، دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ژمارەی چەک و تەقەمی تۆمەتبارەکاندا گرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ لە رێگەی یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەرقەڵا توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە هەستاون بە کوشتنی ئاسکێک و کەروێشکێک و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشیان پێبوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتباران کردوەتەوە و لە زیادکردنی ئاشکراشدا گۆشتی ئاسک و کەروێشکەکە دەفرۆشن و داهاتەکەی بۆ خەزێنەی حکومەتە دەگەڕێننەوە.