ئەمڕۆ دووشەممە شارۆچکەی بەردەقارەمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی کرا بە ناحیە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمیی بۆ بەناحیەکردنی بەردەقارەمان ئیمزاکرد و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە ناحیەکردنی بەردەقارەمان، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيانى ناحيه‌كه‌ و گونده‌كانى ئه‌و سنوره‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكار و يارمه‌تيده‌ره‌ بۆ بەرەوپێشبردنی‌ خزمه‌تگوزارييه‌ گشتييه‌كان و كاروبارى كارگێڕى له‌و سنورە‌.