سبەینێ لە کەلار دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت
محەمەد رزگار
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سبەینێ لە کەلار پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات و هەر خێزانێکیش بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بەنرخی 104 هەزار دینار.
قائیمقامییەتی قەزای کەلار بڵاویکردەوە، سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێدەکات، هەروەها هەموو ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراکیان لەسەر کەلارە نەوت وەردەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕی نەوتی دابەشکراو بۆ هەر خێزانێک (200) لیترە بە نرخی (104) هەزار دینارە.
قائیمقامییەتی کەلار راشیگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت: (کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک کە هەردووکیان لەسەر یەک لاپەڕە بن).
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ئەم بەنزینخانانە بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان:
بەنزینخانەی کەیوان
بەنزینخانەی شیروانە
بەنزینخانەی بریان
بەنزینخانەی دریم
بەنزینخانەی ڕاما
بەنزینخانەی ئاسۆ (لە قەزای ڕزگاری)



