بافڵ تاڵەبانی سبەی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا لە کەرکوک وتارێک پێشکەش دەکات
راهۆز
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بڕیارە سبەی سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی فراواندا لە شاری کەرکوک وتارێکی گرنگ پێشکەش بکات.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەرنەڤاڵەکە بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی ژمارە (٢٢٢)ی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکان لەژێر دروشمی "هێزی تۆین لە بەغداد" بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، چالاکییەکە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 28ی تشرینی یەکەمی 2025، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆکی یەکێتی وتارەکەی پێشکەش دەکات.



