لە هەولێر شەڕەتەقە رویدا و کەسێک کوژرا
محەمەد رزگار
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمشەو لەبازاڕێکی شاری هەولێر شەڕەتەقە رویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.
قارەمان جەوهەر پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە بازاری کۆتری سەلام لە هەولێر شەڕەتەقە رویدا.
وتیشی، تا ئێستا هۆکاری شەڕەکە دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی دەمەقاڵێوە لەنێوان دوو کەس شەڕەکە دروستبووە و کەسێکیان تەقەی لە بەرانبەرەکەی کردووە و برینداریکردووە، دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تۆمەتبارەی تەقەی کردووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر سەبارەت بە روداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.



