لە هەڵەبجە ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێک دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات و پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت: بە بڕیاری دادوەر شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە راگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی لە ناحیەی سیروان ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ دەدات و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی یاسایی 24ـی هاتوچۆ راگیراوە و پەراوی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کراوەتەوە.