دوای ئەوەی باڵندەیەک لە جۆری قوش لەلایەن چەند راوچییەکەوە لە سنوری گەرمیان راوکراو و ڤیدیۆکەی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، لایەنی پەیوەندیدار هاتنە سەرخەت و توانیان راوچییەکان دەستگیر بکەن و باڵندەکەش بەگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس  و دارستانی گەرمیان  رایگەیاند، ئەو باڵندە قوشەی راوکراو بوو لەلایەن ژمارەیەک راوچییەوە توانیویانە بەدەستی بهێننەوە و راوچییەکانیش دەستگیرکراون.

لە دوای راوکردنی باڵندەکە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە هۆشداری دەداتە راوچیان و رایگەیاند،راوکردنی باڵندەی "قوش" بە هەموو جۆرەکانییەوە

لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەوەکرایەوە هەر کەسێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، ڕێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

باڵندەی قوش یاخود "شاهینە" جۆرێکی دەگمەنە لە جیهاندا و چەندن جۆری هەیە، هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو شوێنانەی ئەو جۆرە باڵندەیەی لێدەژی.