سلێمانی.. لە روداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون
راهۆز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی و لە روداوێکی هاتوچۆدا، گەنجێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: "لە فولکەی مامەریشە لە نزیک گەڕەکی چوارباخ، روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕێکی سێ تایەدا رویدا."
ناوبراو وتیشی: "بەهۆی روداوەکەوە، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کە سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بووە، گیانی لەدەستداوە و شەش سەرنشینی دیکەی هەمان ماتۆڕسکیل برینداربوون."
لای خۆیەوە، بڕوا بەهادین، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند کە بریندارەکان، دایکێک و چوار منداڵ بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چارەسەردان.



