سبەینێ بە ئامادەبوونی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە کۆیە بەرێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە کۆیە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ شەممە، سەعات دووی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی وەرزشی نەوزاد محەمەد کەرنەڤاڵەکە بەڕێوە دەچێت.