کەشناسی پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و کەشەکەی بۆ چونەدەرەوە و سەیرانکردن گونجاوە، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.

ئەمڕۆ هەینی  بەڕێوەبەرایەتی  کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، ئەوەیان خستوەتەڕوو، گۆڕانکارییەکی بەرچاو رونادات و پلەکانی گەرما نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

 بە گوێرەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت؛

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی