قوباد تاڵەبانی لە میانی سەردانەکانی بۆلای هەڤاڵان و لایەنگرانی یەکێتی لە بازنەکانی ٥ی ئاشتی لە کۆیە و ٣ی تەقتەق و ٦ی سێگردکان، جەختی لەوە کردەوە یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە و دەبێت حکومەتێکی کاراو خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێک بێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، پارتی دروشمیان لەم هەڵبژاردنەدا، هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە، ئەگەر جێبەجێی بکەن بە چەند رۆژێک حکومەت پێکدێت و ئەوانیش هەمان داواکاریان هەیە.
 
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەروو، یەکێتی بریاریداوە لە کوردستان حکومەت دەبێت کارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر بێت و لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێک بێت، لە بەغدادیش کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی بودجە و موچە بەپێی دەستوور دەکات.