سوپاسنامەیەک لە سەرپەرشتیاری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیانی یەکێتییەوە
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرپەرشتیاری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا سوپاسی خەڵکی گەرمیان دەکات و دەڵێت: ئەمڕۆ ئێوە یەکەم زەنگی سەرکەوتنی یەکێتیتان لە گەرمیانەوە لێدا.
ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیانی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، خەڵکی سەربەرزی بەوەفای گەرمیان، کادر و ئەندام و دەنگدەرانی یەکێتی، سوپاس بۆ پێشوازی فراوان و دڵسۆزانەتان لە سەرۆک بافڵ و ئامادەبوونتان لە کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵای شێروانەی کەلار.
وتیشی، ئەمڕۆ ئێوە یەکەم زەنگی سەرکەوتنی یەکێتیتان لە گەرمیانەوە لێدا و ئەوەتان سەلماند، کە گەرمیان قەڵای سەوزی ھەمیشەیی یەکێتییە و گەرمیانییەکان خاوەنی یەکێتین.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دووپاتیکردەوە، "یەکێتی دەبێتە ھێزی ھەموو خەڵکی کوردستان و گەرمیان لە بەغداد، ئێمەش لێرە لە گەرمیانەوە ئاوەدانی و خزمەت درێژە پێدەدەین و بۆ ھەمیشە خزمەتکاری خەڵکی بەوەفای گەرمیان دەبین".



