قوباد تاڵەبانی: یەکێتی و سەرۆک بافڵ پێداگرن کە خەڵک لە کوێ بن، یەکێتی لەوێ دەبێت
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی و سەرۆک بافڵ پێداگرن کە خەڵک لە کوێ بن، یەکێتی لەوێ دەبێت، سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنەشدا یەکێتی زیاتر دەکاتەوە بە حزبی خەڵک.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی ٧ـی سکتان لە کۆیە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی لە سێ ساڵی رابردوو زۆر هەنگاوی گەورەی ناوە و بە نیازە زۆر هەنگاوی گەورەی دیکەش بنێت، یەکێتی و سەرۆک بافڵ پێداگرن کە خەڵک لە کوێ بن، یەکێتی لەوێ دەبێت و سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنەشدا یەکێتی زیاتر دەکاتەوە بە حیزبی خەڵک، هەربۆیە هەڤاڵان لەم ماوەیەدا دەبێت هەموو وزە و توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی.
هەر لە دیدارەکەدا داواشیکرد، "هەڤاڵانی یەکێتی بە شانازییەوە بچنە ناو خەڵک و بانگەشە بۆ سەرخستنی حیزبەکەتان بکەن، چونکە یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ وەک یەکێتییەکەی سەردەمی شۆڕش و وەک یەکێتییەکەی سەردەمی سەرۆک مام جەلال بووەتەوە بە حزبی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
لە کۆتایی وتەکانیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، خەڵک چی بوێت، یەکێتیش ئەوەی دەوێت.



