بەئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  و  هەزاران دەنگدەر و لایەنگری یەكێتی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 222 لە قەڵای شێروانە لە كەلار بەڕێودەچێت.

وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیان دەربارەی کەرنەڤاڵەکەی ئەمڕۆ وتی: ئەندامان و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی كەرنەڤاڵەکە دەكەن بۆ پشتیوانیی لە كاندیدەكان.

بریارە لە كەرنەڤاڵەكەدا سەرۆكی یەكێتی وتارێك پێشكەش بكات و  پەیامی نوێ ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و تایبەت هاووڵاتیانی کەلار بکات.