سەرچاوەیەك: چەند رۆژێكە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم ئامادەییە
کەژان
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
تا ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق نوسراوی وەرگرتنی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی بۆ وەزارەتی دارایی نەناردووە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێم ئامادەییە و تەنها چاوەروانی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەكەن بۆ ناردنی
وتیشی هەر بە ناردنی ئەو 120 ملیارە پێویستە عیراقیش موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات و رەوانەی هەرێمی بكات.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، هیچ ئاستەنگەیەك نییە لە بەردەم ناردنی موچەی مانگی هەشت نییە و هۆكاری دواكەوتنەكەی ناروونە نازانن بۆ ئەو نوسراوە لە بەغدادەوە ناگاتە دەستیان.
ئەمە لە كاتێكدا ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 10 موچەخۆرانی عیراق دەستیپێكردوە.



