بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچەی هەرێم باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشوری هەرێم.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنوریەکانی باکور' پارێزگای دهۆک' دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاوییەکانی سنوری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، هەروەها نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگریە کەشوهەوا بەردەوامی هەبێ بۆ رۆژی چوارشەممە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی