روداوێکی هەڵدێران لە چیای ماکۆک رویدا
محەمەد رزگار
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
هاووڵاتییەک لە چیای ماکۆکی سنوری ئیدارەی راپەڕین هەڵدێرا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراونەتەوە هاووڵاتییەک لە چیای ماکۆک لە سنوری گوندی نۆرێ هەڵدێراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین لە شوێنی روداوەکە و تەرمی هاووڵاتییەکەیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی هەڵدێرانەکەوە گیانی لەدەستدا.



