وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران، تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بە تایبەت وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥) بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆ خانەوادەی ئەو هاونیشتیمانیانە دڵنیا دەکاتەوە کە "لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان."

وەزارەتەکە داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد "نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی ئەو هاونیشتیمانیانە و هەواڵی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاونەکەنەوە."