دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک/گەرمیان: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوکەرانی باڵندەیەک کراوەتەوە
راهۆز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان، رونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە راوکردنی باڵندەیەک کراوە.
لە رونکردنەوەکەدا هاتووە: "دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەتیدا باسی راوكردنی باڵندەیەك كراوە، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارانی ئەو روداوە كراوەتەوە و رێكاری یاسایی پێویست لەدژیان دەگیرێتە بەر."
ئەمە لە پاش ئەوە دێت، هاووڵاتیەک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردبووەو تێیدا بانگەشەی راوکردنی باڵندەیەکی دەکرد لەو سنورە.



