لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان پێشانگەیەکی کتێب کرایەوە، تێیدا کتێبی "کورد و عەرەب"ی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد نمایش دەکرێت.

پێشانگەی نێودەوڵەتی میزۆپۆتامیا بۆ کتێب لە شاری ئامەد بە بەشداری 80 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە کرایەوە و بۆ ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن بەشداری لە پێشانگەکە کردووە و کتێبی 'کورد و عەرەب'ـی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە زمانی تورکی و كوردی بە پیتی لاتینی نمایش دەکرێت.

جێگەی ئاماژەیە ئەم کتێبە 88 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سیاسەتمەدار و نووسەری گەورەی کورد، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە نوسراوە و باسی لە پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان کردووە و کێشەکان و چارەسەرەکانیشی تێیدا خستوەتەڕوو.