کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کانیدانی لیستی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لەشەنگال بەڕێوەچوو
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێك لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەرێوەچوو، تێیدا جەخت لە بەرێوەچوونی بانگەشەیەکی هێمن و سەردەمیانە کرایەوە.
بەئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارە '٢٨١' ، داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و شێخ ساڵح گەرگەری جێگری مەڵبەند و محەمەد جاسم کاکەیی و ویسام سالم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی سەوز، هەروەها کادران و جەماوەرێکی زۆر لە هەموو چین وتوێژە جیاوازەکان و لایەنگرانی لیستی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێك لە کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتی خەڵکی نەینەوا لە قەزای شەنگال بەرێوەچوو .
لەکەرنەڤاڵەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا، جەختی لە بەرێوەچوونی بانگەشەیەکی هێمن و سەردەمیانە کردوە و رایگەیاند ، شەنگال لەلای یەکێتی جێگای بایەخێکی زۆرە بۆیە چاومان لە زۆرترین دەنگی ئەم دەڤەرەیە بۆ لیستی یەكیتی خەڵکی نەینەوا ژمارە '٢٨١'،ئەمەش بەهەوڵ و هیمەتی هەموو لایەك دەبێت بۆ سەرخستنی لیستەکەمان و کاندیدانی .



