سەرۆکی یەکێتی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ژمارە ٢٢٢ بۆ كوردستان و عیراق زۆر گرنگە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتی لەبەغداد كاردەكات بۆ تەواوی كوردستان و هەر یەكێتی بوو عیراقی ئاشتكردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حكومەت خزمەتی هاووڵاتیان بكات و ئێمە ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان دەپارێزین.

ئاشکراشیکرد، لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە ٪٩٣ـی دەنگەکانمان زیادی کرد، بەڵام لە هەڵبژاردندا زیاترمان دەوێت، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵکەکەی خۆمان بکەن.

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە کارنامەی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەرنامەی یەكێتی خزمەتكردنە بەبێ‌ جیاوازی و لە بەغداد كۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنین.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، پێویستمان بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری راستەقینەیە هەیە و دۆسیەی نەوتمان رزگاركرد.

ئامانجمان تەنها خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكە و وەك لایەنەكانی تر جیاوازی ناكەین"سەرۆک بافڵ وادەڵێت"

وتیشی، داوا لە كاندیدەكان دەكەم خزمەتی كەسوكاری شەهیدان بكەن و پێویستە كاندیدەكان خزمەتی گەنجان بكەن، داواش  لە هاووڵاتیان دەکات سندوقەكانی دەنگدان سەوز بكەن و دەنگبدەن بە یەكێتی.