ئەمرۆ كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 222 ی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمرۆ یەكەمین كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆك بافڵ وتارێك پیشكەش دەكات.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند كەرنەڤاڵەكە لە هۆڵی ساڵح عەلی بەڕێوەدەچێت و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دوای ناساندنی كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی، لە وتارێكدا باس لە ستراتیژ و سیاسەتی یەكێتی بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك بافڵ لە وتارەكەیدا تیشك دەخاتە سەر كارنامە و سیاسەتی یەكێتی بۆ باشتركردنی رەوش و ژیان وگوزەرانی هاوڵاتییان لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراقدا



