لە ئامەدی باكور پیشانگەیەكی كتێب دەكرێتەوە؛ كتێبێکی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە زمانی تورکی بڵاودەکرێتەوە
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
سبەینێ لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان پێشانگەیەكی كتێب دەكرێتەوە، كتێبی كورد و عەرەبی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یش بە زمانی تورکی لە پیشانگەكە بڵاودەکرێتەوە.
بڕیارە سبەینێ شەممە پیشانگەی نێودەوڵەتی میزۆپۆتامیا بۆ كتێب لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان بە بەشداری80 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە بكرێتەوە و ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پیشانگەكەدا كتێبی "كورد و عەرەب"ی نوسەر و روناكبیری گەورەی كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە زمانی توركی و كوردی بە پیتی لاتینی بڵاودەكرێتەوە، كە لەلایەن ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن بە هاوكاری دەزگای چاپەمەنی لیز لە شاری ئامەد چاپكراوە.
هاوكات لەلایەن بوار نورەدین، كۆڕێكیش بە ناونیشانی"نەخشە رێگەی پێكەوەژیان لە نامیلكەیەكی 88 ساڵ لەمەوبەر"، لەسەر كتێبی "كورد و عەرەب" پێشكەش دەكرێت.



