وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 15 ملیار دینار وەک شایستە گەنمی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان
بڵند
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لە بەغدادەوە بڕی پانزە ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 خراوەتە سەر هەژمارەکەیان و سەبەینێ لە هەولێر دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی هەرێم بڵاویکردوەتەوە بۆ پارەی گەنمی جوتیاران بە غداد 15 ملیار و 500 ملیۆن دیناری خستوەتە سەر هەژمارەکەیان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، شەش ملیریان بۆ سنوری سلێمانی، پێنج ملیاریش بۆ سنوری هەولێرە و چوار ملیار و 500 ملیۆن دینارەکەی دیکەش بۆ سنوری پارێزگای دهۆکە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی، سبەینێ دەست بەدابەشکردنی پارەکە دەکەن لە هەولێر و هەفتەی داهاتوش لە سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
جوتیارانیشیان ئاگادار کردوەتەوە، دابەشکردنی پارەکە بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیانە و سەرەتاش بۆ ئەو جوتیارانەیە کە لە یەک تەن تا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە و دواتر ئەوانی دیکە شایستەکانیان وەردەگرن.



