فڕۆکەخانەی سلێمانی: تورکیا بە رەسمی ئاسمانی وڵاتەکەی بەرووی گەشتە ئاسمانییەکانی فرۆکەخانەکەمان کردەوە
بڵند
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
دوای زیاتر لە دوو ساڵ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، بە رەسمی تـورکیـا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گهشته ئاسمانییهکان بۆ سلێمانی کردوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکە و وڵاتی تورکیا بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ دهسهڵاتی فڕۆکهوانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابردوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەمەش بەواتای ئەوەدێت دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردوەتەوە.
پێشتریش رێباز محەمەد خەلیل، بەڕێوەبەریی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە وەکالەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند بوو، لە رێکەوتی 3ی 11 گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە و وا بڕیارە هەفتانە پێنج گەشت ئەنجام بدرێن.
ئەمە لە کاتێكدایە زیاتر لە دوو ساڵە وڵاتی تورکیا، بە بیانوی سیاسی، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتووە و چەندین جاریش راگرتنەکەی درێژکردوەتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵيتی سلێمانی، پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانیان دەکات و هیواداریشە لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان رێکبخەنەوە.



