قوباد تاڵەبانی: ئەم یەکێتییەی ئێستا لە هیچ بڕیارێک ناترسێت کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکێتییەکی بەهێزە و دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد گەرەنتی بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەڤاڵانی سێکتەری دەنگدانی تایبەت لە هەولێر کۆبوونەوە و رایگەیاند، بۆ هەموو لایەک دەرکەوتووە ئەم یەکێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکێتییەکی بەهێز و تۆکمە و خاوەن بڕیارە، لە هیچ بڕیارێک ناترسێت کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت و جێبەجێشی دەکات.
هاوکات قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەدا، بە هەڤاڵانی سێکتەری دەنگدانی تایبەتی لە هەولێر راگەیاند: ئەرکی گەورەیان لەسەر شانە، هەم دەبێت لە رۆژی هەڵبژارندا ئاسایشی پرۆسەکە بە تەواوی بپارێزن و هەم لە ماوەی بانگەشەشدا هەوڵ بدەن نەک هەر ئەندامانی خێزانەکانیان، بەڵکو زۆرترین کەس لەناو دۆستان و کەسوکاری خۆیاندا هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە یەکێتی، چونکە تەنها یەکێتی دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد گەرەنتی بکات.



