رێکخراوی CPTـی ئەمریکی: مانگی رابردو تورکیا هیچ بۆردومانێکی بۆ سەر هەرێم ئەنجام نەداوە
بڵند
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
رێكخراوی " سی پی تی " ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە لە مانگی رابردوودا توركیا هیچ هێرش و بۆردومانێكی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامنەداوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ بە نزیکەیی لە 10 ساڵی رابردوودا شتی واڕوینەداوە کە تورکیا بۆ ماوەی مانگێک هیچ هێرشێک نەکاتە سەر هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی "سی پی تی" ئەمریکی راپۆرتێکی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و بەردەوامی جموجۆڵی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە.
لە راپۆرتی رێکخراوە ئەمریکیەکەدا هاتووە؛ هێرشەکان لە هەرێمی کوردستان وەستێندراون، پڕۆسەی ئاشتی بووەتە مایەی راگرتنی تەواوەتی بۆردوومان و هێرش و پێکدادانی چەکداری.
ئاماژەیان بەوەکردوە؛ لە مانگی ئەیلوولدا، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردوومانێکی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە، ئەمەش یەکەم جارە لە دوای ساڵی (2015)ەوە مانگێک بەبێ هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیا تێپەڕێت.



