قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتییە دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد بپارێزێت
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بژاردەی دروست بۆ دەنگدەر لە هەر هەڵبژاردنێکدا، دەنگدانە بە لایەنێک، کە بەهێز و کاریگەر و حیساب بۆکراو بێت و داواکارییەکانی خەڵکی پێ جێبەجێ بکرێت و بە کردار سەلماندبێتی کە هەوڵی بۆ داوە، ئەمەش تەنیا بە یەکێتی دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی ٦ی ئازادیی هەولێر کۆبووەوە و رایگەیاند، بژاردەی دروست بۆ دەنگدەر لە هەر هەڵبژاردنێکدا، دەنگدانە بە لایەنێک کە بەهێز و کاریگەر و حیساب بۆکراو بێت، لە بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەکاندا رۆڵی کاریگەر و یەکلاکەرەوە ببینێت، بەشێکی گرنگی ویست و داواکارییەکانی خەڵکی پێ جێبەجێ بکرێت و بە کردار سەلماندبێتی کە هەوڵی بۆ داوە و هەوڵی زیاتریشی بۆ دەدات، ئەمەش تەنیا بە یەکێتی دەکرێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، یەکێتی لە دوای ٢٠٠٣ـەوە زیاتر لە هەر لایەنی دیکە بەرگریکار و دابینکەری مافەکانی خەڵکی کوردستان بووە لە بەغداد، لە ئێستاشدا تەنها یەکێتییە بەپێی سەنگ و پێگە و ئەزموونە دەوڵەمەندەکەیەوە دەتوانێت مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداد بپارێزێت.



