لە ئاکرێ روداوێکی هاوتوچۆ لە نێوان شەش ئۆتۆمبێل رویدا و روداوەکە تەنها زیانی مادی لێکەوتەوە.

نێچیرڤان فەخرەدین لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی روداوەکەوە سێ کەس گەندراونەتە نەخۆشخانە و برینداربوونە و لەئێستادا چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

هاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئاکرێ ئاشکرایکرد، روداوەکە لە ترافیک لایتی پیشەسازی لە سەنتەری ئاکرێ رویداوە و زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.