لە شەش مانگدا بە بەهای زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی لە هەورامانەوە هاوردە كراوە
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە ماوەی شەش مانگدا بە بەهای زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی لە دوو مەرزی ناوچەی هەورامانەوە هەناردەی هەرێم كراوە و چاودێری گومرگی كرماشانیش دەڵێت زۆربەی كاڵاكان كەرەستەی بیناسازی و بەروبومی كشتوكاڵی بوون.
گومرگی پارێزگای كرماشان بڵاویكردەوە، لە شەش مانگی رابردودا 286 هەزار تۆن كاڵای ئێرانی بەبەهای 252 ملیۆن و 337 هەزار دۆلار لە مەرزەكانی شوشمێ و شێخ سەلە كە دەكەونە ناوچەی هەورامان رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە.
هەناردەی ئێران لە ماوەی شەش مانگی رابردوو لە مەرزی شوشمێ 286 هەزار تۆن و بۆ مەرزی شێخ سەلە 317 هەزار و 353 تۆن بووە كە بە وتەی چاودێری گومرگی كرماشان زۆربەی كەرەستەی بیناسازی و بەروبومی كشتوكاڵی بووە.
لە شەش مانگدا بە بەهای زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی لە هەورامانەوە هاوردە كراوە
هەناردەی كاڵای ئێرانی لە لە مەرزەكانی شوشمێ و شێخ سەلە زیادی كردوە



