ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی موچە نەدراوەكانی ئەمساڵ دەكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجامدەدات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا گفتو گۆ لەبارەی  دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێم دەكات كە لەماوەی پێشوودا ئەنجامدراوە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەنجامدراوە.

 هەروەها لە كۆبونەوەكەدا  گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ خەرجكردنی مووچە نەدراوەكانی ساڵی 2025 دەكرێت.