ئەمڕۆ لە قەزای شێخان بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەعات 3:30ـی دوانیوەڕۆ روداوێکی هاتوچۆی لەجۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای موسڵ بۆ قەزای شێخان رویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی روداوەکە کەسیک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.