رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار، بە کوردسات نیوزی ووت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە لە هۆتێلێکی کەلار گیانی لەدەستدابو.

وتیشی: وەک پێمان وترا هاووڵاتییەکە ماوەی 3 رۆژە لە ژورێکی هۆتێلەکەدا گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی رەفیق قادر، هاوڵاتییەکە لەدایکبوی ساڵی 1941ـە و خەڵکی قەزای شارەبانە. بۆ توێکارییش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە.