کارەبای سلێمانی: سبەینێ ئەمشوێنانە بێ کارەبا دەبن
راهۆز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ سێشەممە (14/10/2025)، بەهۆی کارکردن لەسەر هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ - دەربەندیخان، کارەبای ژمارەیەک شوێن دەبڕدرێت.
بڕینەکە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 12ی نیوەڕۆ دەبێت و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی 132/11ی باریکە "ئـ":
-
بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت.
-
کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە.
-
هەردوو گوندی نێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور.
-
گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن.
-
ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.



