قوباد تاڵەبانی: مێژوو شایەتی یەکێتییە لە بەغداد
راهۆز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی 1ی سۆران و 20ی پیرزین و شاوێس و 21ی پیرمام، رایگەیاند: "مێژوو شایەتە کە هیچ هێزێک وەک یەکێتی لە بەغداد خۆی بە بەرپرسیار نەزانیوە بەرامبەر بە پێگەی هەرێم و چارەنووسی خەڵکی کوردستان."
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی "نە قەت ئامادەبووە لە یەک مافی دەستووریی کوردستان خۆش بێت و نە سەرکێشیشی کردووە بە چارەنووس و ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە."
ناوبراو رونیشی کردەوە، یەکێتی بە داکۆکییە سەرسەختانەکەی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، هێزێکی جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە. هاوکات بەهۆی هەڵوێست و سیاسەتە واقیعبینانە و دوور لە سەرکێشییەکانیەوە، جێی متمانەی لایەنە عیراقییەکانیشە.
هەر بۆیە، قوباد تاڵەبانی وتی، "جێی خۆیەتی دەنگدەرانی یەکێتی متمانەیان بە دەنگی خۆیان و بە سەنگ و پێگەی یەکێتی هەبێت."



