هاووڵاتیەک لە بەردەم دادگای هەولێر کوژرا
محەمەد رزگار
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کەمێک لەمەوبەر لە بەردەم دادگای هەولێر زاوایەک خەزوری خۆی کوشت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای هەولێر، لەسەر پرسێکی کۆمەڵایەتی زاوایەک خەزوری خۆی کوشت.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، زاواكه دوو گوللـەی ناوه به خهزوورییهوه و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه پهڕاوی لێكۆڵینهوه بۆ روداوەکە كراوهتهوه، هەروەها تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.



