عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، رۆژی 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئەنجامەکانی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) رادەگەیەنرێت.

وتەبێژی وەزارەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەنجامەکان و شێوازی وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشە جیاوازەکاندا دەخاتەڕوو.