لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیل دەستگیرکران
محەمەد رزگار
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
لە هەڵەبجە دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران، پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت: 12 ماتۆڕسکیلیان دزیووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتیەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشاری هەڵەبجە و دەورووبەری دزراوە، دەست بەجێ لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستکرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەرێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. س. ح) تەمەن 16ساڵ و (ی . ل . ن ) تەمەن 21 ساڵ، کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن.
پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی446ـی یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون.



