بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەووە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ کەش پەڵەهەور و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەروى (20)کم لە سەعاتێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردوو،هەندێک کات لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لە هەندێ ناوچەى سنورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان .

کەشناسی هەرێم راشیگەیاند، سبەینێ سێشەممە بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30پلەی سیلیزی

دهۆک : 30پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32پلەی سیلیزی

ئامێدی : 28پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 30پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29پلەی سیلیزی

سۆران : 31پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36پلەی سیلیزی