لەپای هاوکاریی و بەشداری سەرەکی؛ سوپاس و پێزانین بەخشرایە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
بڵند
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بڵاویکردوەتەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 12ی 10ی 2025 ، کە هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین رۆژی پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خولی سەرۆک تاڵەبانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە دامەزراوەکەیان.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک نوسیویانە؛ لە مەراسیمێکدا بەبۆنەی هاوکاری و بەشداریی سەرەکی لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خولی سەرۆک تاڵەبانی سوپاس و پێزانین بەخشرایه دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ لەهەمان مەراسیمدا رێز و سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخشراوەتە دامەزراوەکە.
رۆژی هەینی رێکەوتی 3ی 10ی 2025 بە بەشداری بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و بەڕێز باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز شانازخان، خانمی یەکەمی عیراق و بەڕێز حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب خولی سەرۆک تاڵەبانی کرایەوە.
پیشانگەکەی ئەم ساڵ جیاواز و بەبەشدارییەکی سەرەکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ناوەندە ناوخۆیی و جیهانییەکان بە شێوەیەکی فراوانتر و جیاوازتر بوو، ملیۆنان کتێب و سەدان هەزار ناونیشان بە زمانە جیاوازەکان نمایش کراون.
سبەینێ کۆتا ڕۆژی پێشانگاکەیە، وەک دانراوە و بۆ ماوەی 11 رۆژ و لە رێکەوتی 3 تا 13ی 10ی 2025 پێشوازی لە کتێب دۆستان دەکات



