قوباد تاڵەبانی: دەنگدان بە یەکێتی دەنگدانە بە سەقامگیریی دارایی لە هەرێمی کوردستان
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی لە کۆبونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی ١٣ی بەحرەکە و بازنەی حەوتی کوڕان رایگەیاند؛ یەکێتی پێیوایە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی، پێویستیی بە سەقامگیریی داراییشە.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ لەپێناو سەقامگیریی دارایی و بووژانەوەی بازاڕدا هەموو توانای خۆیان چڕکردووەتەوە بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی لەگەڵ بەغداد.
لە کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی کرد لە بەغداد و جەختیکردەوە جێی خۆیەتی وەک ئەندازیاری رێککەوتن ناوی بهێنرێت و داواشی لە هەڤاڵان کرد بچنە ناو جەماوەری خۆشەویستی هەولێر و روونی بکەنەوە دەنگدان بە یەکێتی، دەنگدانە بە رێککەوتن و سەقامگیریی دارایی لە هەرێمی کوردستان.



