سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە
محەمەد رزگار
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان و هاریکاریی هەمەلایەنە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی خاوێن کرایەوە کە ببێتە مایەی پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.



