ئەم هەفتەیە ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت، وەزیری خوێندنی باڵاش دەڵێت؛ کارەکانی تەواوکردنی زانکۆلاین زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت.

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لەلێدوانێکدا بە کوردسات نویزی راگەیاند، بەردەوامین لە تەواوکردنی کارەکانی سیستمی زانکۆلاین و چاوەڕوان دەکەین لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رابگەیەنین.

وتیشی، زانکۆڵاین سیستمێکی دادپەروەرانەیە و هیچ جۆرە دەستوەردانێک و لاینگیرییەکی تێدا نییە، هەروەها یەکێکە لە باشترین سیستمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

د. ئارام محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، کارمەندانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، شەو و رۆژیان خستوەتە سەریەک و بە جدی کارەکان ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا ئەنجامەکان رابگەیەنرێت.