قوباد تاڵەبانی: پڕۆژەی هێڵی ٣ـی ئاوی دوکان – سلێمانی کێشەی کەم ئاوی سلێمانی چارەسەردەکات
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی باس لە گرنگی پڕۆژەی هێڵی ٣ـی ئاوی دوکان - سلێمانی دەکات، "بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ کێشەی کەم ئاوی شاری سلێمانی چارەسەردەکات".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، "پڕۆژەی هێڵی ٣ی ئاوی دوکان – سلێمانی، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوژمەی ٤٢٣ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ کێشەی کەمئاویی شاری سلێمانی چارەسەر دەکات".
ئاماژەی بەوەشداوە، "بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ سەرپەرشتیی واژۆکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەم کرد لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کۆمپانیای جێبەجێکار (هابیکا). هەموو هەوڵێک دەدەین پڕۆژەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانییەوە".



