وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی روناکی، دەست بە چاکسازی لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم پڕۆسەیە لە رۆژی یەکشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. کاتەکانی کارکردن لە نێوان کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 5ی ئێوارە دەبێت.

ئەو گەڕەکانەی دەکەونە ژێر کاریگەری ئەم چاکسازییە:

کاریگەری ئەم چاکسازییە راستەوخۆ دەبێت لەسەر دابەشکردنی کارەبا لەم گەڕەکانەی سلێمانی: (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).