بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار- خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتریش بەسەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا روداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک لەسەر رێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی شێرەوەن روویدا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداو سەرنشینەکەی بەسەختی برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارە و لەدایک بووی ساڵی 2000ـە، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە و لەدایک بووی ساڵی 2002ـە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکراشیکرد، تیمی هاتوچۆ بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی روداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.