کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆڵاین بەردەوامە، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش دەڵێت: تا ئێستا کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەلێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: تا ئێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە و تائێستا کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.

وتیشی، لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەنەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دوورە لە راستییەوە،

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، داوا لە دەرچوان دەکات بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەى کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت.