وابڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆببێتەوە .

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا پرسی موچەی خەڵکی کوردستان و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێم و عیراق تاوتوێدەکرێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز زانیوێتی؛ سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ چارەسەری یەکجاری پرسی موچە و لێکتێگەیشتنی زیاترە لە نێوان هەرێم و بەغداد.